بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی شنگال هوشداریده‌داته پارتى دیمو‌كراتى كوردستان (مەخەدەشە) ئاشكرایكردووه، پارتى شاندێکی ئامادەکردووە بۆئەوەی بچێتە بەغداو لەسەر پرسى شنگال دانوستان‌و ڕێكه‌وتن بكات، له‌و ڕووه‌شه‌وه مه‌خه‌ده‌شه ده‌ڵێت:"ئێمه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ جۆره دانوستانێکی ئەو شاندەى پارتیمان قبوڵ نییه".
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ئه‌نجامداو ئاشكرایكرد، "بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕگه‌و خاڵانه‌ى پێشتر پارتى‌و به‌غدا له‌سه‌رى ڕێكه‌وتوون به‌ناوى ڕێكه‌وتنى (9ى تشرینى یه‌كه‌م) كه له‌نێوان پارتى‌و حکومەته‌كه‌ى کازمی ئه‌نجامدراوه، ده‌ستیان به‌جووڵه‌كردووه‌و به‌نیازن شاندێك ڕه‌وانه‌ى به‌غدا بكه‌ن".
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەدانوستانەکان بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی سەر شنگال ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "لەگەڵ ئەوەی ئێمه سەرقاڵی چارەسەرین، بەڵام پارتى‌و حکومەتی کازمی بەردەوامی بەسیاسەتی شەڕ لەشنگال دەدەن‌و لەجێگەی نوێنەرو دەزگاکانی شنگال وەک موخاتەب وەربگرن، دەستیان بەیاریەکی نوێکردووە".
ماوەی چه‌ند ڕۆژێك گرژیی‌و ئاڵۆزى نێوان هێزەكانی ئاسایشی ئێزدخان‌و هێزە ئەمنییەكانی عێراق ده‌ستیان پێكردبوو دواى پێكدادانى چه‌ند ڕۆژێكیش له‌ئێستادا ڕه‌وشه‌كه ئاسایی بۆته‌وه.
Your Comment